ڤینیسیۆس لەگەڵ پاریس سانجێرمان گفتوگۆی نافەرمی ئەنجامداوە

 یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی گفتوگۆی نافەرمی لەگەڵ نوێنەرانی ڤینیسیۆس جونیۆری ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدرید سەبارەت بە ئەگەری گواستنەوەی بۆ یانەکەی ئەنجامداوە.  ئەمەش دوای ئەوە دێت کە دەوترێت یاریزانە باڵە بەڕازیلییەکە پێشنیاری گرێبەستە نوێیەکەی لۆس بلانکۆسی ڕەتکردووەتەوە.



 بەپێی هەواڵی پێگەی گۆڵ، ریاڵ مەدرید دوو هەفتە لەمەوبەر گفتوگۆی گرێبەستی لەگەڵ ڤینیسیۆس جونیۆر ئەنجامداوە.  بەڵام یاریزانەکە پێشنیاری گرێبەستە نوێیەکەی ڕەتکردەوە، چونکە مەرجە داراییەکان لە خوار چاوەڕوانییەکانییەوە بوو.  ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە قسە و باسەکان لەسەر داهاتووی لەگەڵ یانە زەبەلاحەکەی لالیگا زیاتر بێت.

 بەپێی هەواڵێکی سکای سپۆرت (لە ڕێگەی گۆڵەوە وەریگرتووە)، پاریس سانجێرمان دوایین یانەیە کە ئارەزووی خۆی بۆ ڤینیسیۆس جونیۆر نیشانداوە، بەپێی زانیارییەکان یانە فەرەنسییەکە لەگەڵ نوێنەرانی یاریزانە تەمەن ٢٤ ساڵەکەدا کۆبووەتەوە و ئامادەیە هێرشێکی شۆک بۆ یاریزانە بەڕازیلییەکە بکات ئەگەر ڕیال مەدرید نەتوانێت چاوەڕوانییە داراییەکانی بەدیبهێنێت

 ڤینیسیۆس جونیۆر گرێبەستی لەگەڵ یانەی شاهانە تا ساڵی 2027 هەیەو بەهای بازاڕی ئێستا 200 ملیۆن یۆرۆیە بەپێی پێگەی Transfermrkt.  


 ڕیال مەدرید دەیەوێت ڤینیسیۆس جونیۆر لە یانەکەدا بمێنێتەوە و پێدەچێت گرێبەستێکی باشتر پێشکەشی بکات.  بەڵام یاریزانە باڵەکە سەرنجی لەسەر ئەرکەکانی لە یاریگادایە و لەم وەرزەدا ئەندامێکی دانەبڕاو بووە لە پێکهاتەی کارلۆ ئەنچیلۆتی.  لە 29 یاریدا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لەم وەرزەدا، بەشداری  لە 16 گۆڵ و 10 ئەسیست کردووە.



PM:08:39:13/02/2025