ئەفسانەی پێشووی بۆکسێنی کێشی قورس ئیڤاندەر هۆلیفیڵد شەڕی سەختی لەگەڵ هەندێک لە گەورەترین بۆکسێنەرەکانی نەوەی خۆیدا کردووە، بەڵام یەکێکیانی لەوانی تر پێجیاوازتر بووە.
لە ماوەی ژیانی وەرزشیدا کە لە ساڵی 1984 تا 2011 بەردەوام بوو، ئەو بۆکسێنەرە بەهێزە باڵادەستی لە کێشی قورسدا نیشاندابوو.
لە یەکەم بەرگریکردن لە نازناوی کێشی قورس لە نیسانی 1991، هۆلیفیڵد لە شەڕێکی گەورەدا لە جۆرج فۆرمانی بردەوە کە ناوی لێنرا "جەنگی سەدە". لەو کاتەدا فۆرمان تەمەنی 42ساڵ بوو، و بۆ یەکەمجار لە دوای گەڕانەوەی موعجیزەئاسای دوای 10 ساڵ لە وەستان، ڕکابەری لەسەر نازناوی کێشی قورس دەکرد.
سەرەڕای تەمەنی بەرز، فۆرمان دەستپێکی بەهێزی هەبوو، کە هۆلیفیڵد لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا پشتڕاستی کردەوە: "ئەو کەسەی بە توندی لێیدام جۆرج فۆرمان بوو.. جارێک لە جەولەی یازدەهەمدا بۆکسێکی لێدام، دواتر گەڕامەوە گۆشەکە و بە راهێنەرەکانم گوت: ئایا هەموو ددانەکانمی شکاندووە؟ ووتیان: تۆ باشیت."
هۆلیفیڵد لەگەڵ هەندێک لە گەورەترین بۆکسێنەرەکانی هەموو سەردەمێکدا ڕکابەری کردووە، لەوانە لێنۆکس لویس، ڕیدیک بۆو، جەیمس تۆنی و لاری هۆڵمز، بەڵام بە ڕکابەرییە توندەکەی لەگەڵ مایک تایسۆن مێژوویەکی تۆمارکرد کاتێک تایسۆن بەشێک لە گوێچکەی قرتاند کاتێک لە ساڵانی 1996 و 1997 دوو جار لە تایسۆنی بردەوە.
لە ساڵی 2011 وازی لە بۆکسێنی پیشەگەر هێنا، دوای ئەوەی ژمارەیەکی پێوانەیی سەرنجڕاکێشی کۆکردەوە کە 44 بردنەوە و 10 دۆڕان لە 57 شەڕدا.
سەرچاوە: ماڵپەڕەکان