ڕیال مەدرید لە دژی دەرکردنی بێلینگهام هەڵوێستی توند وەردەگرێت

یانەی ڕیال مەدرید بڕیارێکی سەبارەت بەو کارتە سوورەی ڕاستەوخۆی ئەستێرەی ئینگلیزی جود بێلینگهام لە کاتی یارییەکەی بەرامبەر ئۆساسۆنا، دوێنێ شەممە، لە گەڕی 24ی خولی ئیسپانیا هاتە دەنگ.

 ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان باس لەوە دەکەن کە بێلینگهام قسەیەکی قێزەونی وتووە، کە ناوبژیوان بە سووکایەتیکردن بە،خۆی زانیوە، بۆیە لە یارییەکە دەرکرا.

 بەگوێرەی ڕۆژنامەی "مارکا"ی ئیسپانی، ڕیال مەدرید هێرشی کردووەتە سەر بڕیارەکانی ناوبژیوانان، بە بێ وێنەی زانیوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕیال مەدرید فشارێکی یەکجار زۆری خستۆتە سەر لیژنەکانی ناوبژیوانی و دیسپلین، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە دوو لێدانی سزای کۆتایی بۆ ئەتلەتیکۆ مەدرید و ئۆساسۆنا "بە ڕێکەوت ڕووینەداوە".

 مێرینگێ بڕیاریدا تانە لە کارتە سوورەکەی بێلینگهام بدات، چونکە یانەکە ئاماژە بە ڤیدیۆکان دەکات و ئەوەی بە "وشەی هەڵە"ی ئەو یاریزانە ئینگلتەرایە دەزانێت، چونکە یانەی ڕیال مەدرید پێی وایە ئەوەی یاریزانەکە وتوویەتی لەگەڵ ئەوەی ناوبژیوانی یارییەکە ناگونجێت.

 ڕۆژنامەکە لە کۆتاییدا دەڵێت: یانەکە داوای هەڵوەشاندنەوەی کارتە سوورەکە دەکات.



PM:03:18:16/02/2025