دادگا سزاکەی لویس ڕوبیالسی راگەیاند

دادگای نیشتمانی ئیسپانیا، لویس ڕوبیالیس، سەرۆکی پێشووی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیای بە بڕی ١٠ هەزار و ٨٠٠ یۆرۆ سزا دا،ئەمەش بەهۆی دەستدرێژی سێکسی، بەهۆی ماچکردنی کچە یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا، جێنیفر هێرمۆسۆ لە دەمی،  دوای سەرکەوتنی ئیسپانیا لە جامی جیهانی ئافرەتان لە سیدنی لە ٢٠ی ئابی ٢٠٢٣.

 لەبەرامبەردا ڕوبیالیس لە تۆمەتی زۆرلێکردن بۆ کەمکردنەوەی ڕووداوەکە بێتاوان دەرچوو.

 هەروەها خۆرخی ڤیلدا ڕاهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئافرەتان و دوو بەرپرسی پێشووی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بێتاوان دەرچوون.



PM:07:18:20/02/2025