ئەنچیلۆتی دڵنیایی بۆ گولەر دەدات

کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید هەڵوێستی ئاردا گولەری یاریزانەکەی ڕوونکردەوە سەبارەت بە بەشداریکردنی لە یارییەکان لە ماوەی داهاتوودا، بەو پێیەی لە شەش یاریی ڕابردوودا ئامادەنەبوو، چونکە سەرەڕای ئەوەی لەسەر کورسی یەدەگ بوو لە هیچ خولەکێکدا بەشداری نەکرد.  دوایین بەشداریکردنی بەرامبەر لیگانێس بوو لە جامی شای ئیسپانیا.

 دوای کۆتاییهاتنی یارییەکەی ڕیال مەدرید لەگەڵ جیرۆنا و بردنەوەی 2-0 لە یاریگای "سانتیاگۆ بێرنابیۆ"، ئەنچیلۆتی بە کەناڵی فەرمی یانەکەی ڕایگەیاند: گولەر تووشی هیچ پێکانێک نییە، ئاماژەی بەوەشکرد: هیچ کێشەیەک لەگەڵ گولەر نییە، ئامادەیە بەشداری یارییەکان بکات و لە ڕووبەڕووبوونەوەکانی داهاتوودا یاری دەکات.

 لەم وەرزەدا گولەر لە 27 یاریدا لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید بەشداریی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان کرد، لەو ماوەیەدا 3 گۆڵی تۆمارکرد و 5 گۆڵی دیکەی تۆمارکرد لە کۆی گشتی 967 خولەکدا.



PM:02:21:24/02/2025