بەرشەلۆنە گورزێکی کاریگەری بۆ یاری ئاتلەتیکۆ بەرکەوت

لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیادا باس لە بارودۆخی ئەستێرەی لاوی بەرشەلۆنە  لامین یامال دەکات، پێش ئەوەی سبەی سێشەممە لە یاریی چوونی قۆناغی پێش کۆتایی جامی پاشای ئیسپانیا ڕووبەڕووی ئەتلەتیکۆ مەدرید ببنەوە.


 بەگوێرەی ڕۆژنامەی سپۆرت ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، یەمال لەگەڵ  هاوڕێکانی مەشقی نەکردووە، چونکە لە پێکانەکەی چاک نەبووەتەوە کە لە دوایین یاری خول بەرامبەر لاس پاڵماس تووشی بووە.


 بۆیە بە ئەگەرێکی زۆرەوە یامال ناتوانێت لە یارییەکەی سبەینێدا ئامادەبێت، وەک لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، تیایدا یانەی کەتەلۆنی میوانداری هاوتا مەدریدەکەی دەکات لە یاریگای مۆنتخویک.


 ئەگەر پشتڕاستکرایەوە کە یامال لە یارییەکەدا ئامادەنەبێت، ئەوە گورزێکی گەورە دەبێت بۆ بەرشەلۆنە، چونکە ئەو یاریزانە بەهۆی تواناکانیەوە   وا دەکات ببێتە توخمێکی زۆر گرنگ لە هێڵی هێرشبەری هانس فلیکی ڕاهێنەر.



PM:02:34:24/02/2025