یارییەکانی قۆناغی دوەمی خولی بژاردەی تۆپی دەستی یانەکانی عێراق دەستپێدەکاتەوە.
کاتژمێر دوی پاش نیوەرۆی سبەی سێشەممە هۆڵی جەماهیر دەبێتە شانۆی بەڕێوەچونی یەکەم یاریی قۆناغی دوەمی خولی بژاردەی تۆپی دەستی یانەکانی عێراق و تێیدا یانەی کەربەلا میواندای یانەی سلێمانی دەکات.
یانەی سلێمانی لە قۆناغی یەکەمدا 15 خاڵی کۆکردەوەو پلەی نۆیەمی ڕیزبەندییەکەی بەدەستهێنا.
لەبەرامبەردا یانەی کەربەلا بە 22 خاڵ پلەی حەوتەمی ریزبەندییەکەی گرتوە.
راگەیاندی سلێمانی