بنزیمە چاوپۆشی لە ڕۆناڵدۆ ناکات و باشترین یاریزانی مێژوو هەڵدەبژێرێت،ئەمەش وا لە دەکات یەکتر لە ئینستاگرام ئەنفۆلۆوی بکەن.
سەدان یاری و گۆڵ و دەیان نازناو و سەرکەوتن لەلایەن کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و کەریم بنزیمەی ئەستێرەی فەرەنسی کاتێک یاریزان بوون لە یانەی ڕیال مەدرید هاوبەش بوون و بە ڕوونی ستایشی یەکتریان دەکرد.
بەڵام کاپتنی ئیتحادی سعودیە هاوڕێی پێشووی رۆناڵدۆی وەک باشترین یاریزانی مێژوو هەڵنەبژارد و ئەمەش کاردانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا.
بنزیمە چاوی بەرزکردەوە کاتێک پرسیاری لەبارەی لێدوانە مشتومڕاوییەکەی ڕۆناڵدۆ لێکراو وتی: هەموو کەسێک دەتوانێت بڵێت چی دەوێت ئەگەر پێیوابێ باشترینی مێژووە، بۆ من باشترین ڕۆناڵدۆ نازاریۆی بەڕازیلییە.
لە کۆتاییدا وتی: نامەوێت بەراوردکاری نێوان یاریزانەکان بکەم، چونکە هەموو کەسێک چیرۆکی تایبەتی خۆی هەیە کە دەیەوێت بیگێڕێتەوە و بیسەلمێنێت کە باشترینە.
بێنزیما گۆڵێکی نایابی تۆمارکرد لە بردنەوەی تیپەکەی بە ئەنجامی 4-1 دژی هیلال.