ئەندرێ کۆری(بریکاری ڤیتۆر ڕۆکیی بەرازیلی هۆکاری سەرکەوتوو نەبوونی ڤیتۆر رۆکی لەگەڵ بەرشەلۆنە ئاشکرادەکات و رایدەگەیەنێت لەکاتێکی خراپدا گەیشت.
کۆری دەڵێ" ڤیتۆر یاریزانێکی نایاب و منداڵێکی زۆر باشە. شتەکان بەو شێوەیە باش نەبوون کە هەموومان بیرمان لێدەکردەوە. پێم وایە هاتنی لە زستاندا بۆی باش نەبوو، کوڕێکی زۆر گەنجە و ئەم ڕێگایە دەگرێتە بەر لە گەڕانەوە بۆ بەڕازیل و گەڕانەوە بۆ ئەوروپا.. دە گۆڵی تۆمار کردووە و کوالیتی کەمی نییە، هێز و کوالیتی هەیە، هەموو شتێکی هەیە.
رونیکردەوە" کاتێک ڕۆکی لە مانگی یەکدا گەیشتە یاریگا پێموایە خراپترین مانگی بەرشەلۆنە بوو لە مێژوودا چونکە لە ماوەی یەک مانگدا ٣٠ گۆڵی لێکرا. کاتێک تیپێک ٣٠ گۆڵی لێدەکرێت ئەوە قورستر دەبێت.
هەروەها وتیشی" ئێمە بەرشەلۆنە باش دەناسین. تۆمەتی زۆر هەیە و فشارێکی زۆر هەیە، ڕۆژنامەوانیش بەم مانایە یارمەتیدەر نییە.. یاریزانە گەنجەکان دەبێت ئارامی دەروونیان هەبێت بۆ ئەوەی بە تێپەڕبوونی کات تواناکانی خۆیان نیشان بدەن، یانەکە و ڕۆژنامەکان، هەمووان دەیانگوت پاو ڤیکتۆر یاریزانێکی باشترە بۆیە ڤیکتۆر ڕۆیشت.. پەیوەندیم لەگەڵ دیکۆ کاریگەری نەبووە. پارەکەیان وەرگرتەوە کە ئەمەش ئەوەیە یانەکە پێویستی پێیەتی.
ئەندرێ کۆری (بریکاری ڕۆکی): لەکۆتایدا وتی" پێم وایە ڤیتۆر دەتوانێت چەند ساڵێکی تر بگەڕێتەوە بارسێلۆنا. دەتوانێت بچێتە هەر یانەیەک لە ئەوروپا، کاتێک هاتین بۆ بەرشەلۆنە ئۆفەرێکی سێ هێندە لە تۆتنهام گەورەتری هەبوو و بڕیارماندا بێینە بەرشەلۆنە بەهۆی پڕۆژە باشەکەوە. شتەکان بەم شێوەیەن.