تیمی تۆپی دەستی یانەی وەرزشی سلێمانی دەگەڕێتەوە بەردەم هاندەرانی و یەکەم یاری خۆی لە قۆناغی دوەمی خولی بژاردەی تۆپی دەستی یانەکانی عێراق ئەنجام دەدات.
سبەی کاتژمێر دوی پاش نیوەرۆ لە هۆڵی دکتۆر لەتیف لە چوارباخ یارییەکی گەڕی دوەمی قۆناغی دوەمی خولی بژاردەی تۆپی دەستی یانەکانی عێراق بەڕێوەدەچێت و یانەی سلێمانی پێشوازی لە یانەی زیقار دەکات.
یاریزانانی یانەی دایک ئامانجیانە خاڵی تەواوی یارییەکە بەدەستبهێنن و تۆڵەی شکستەکەی هەفتەی رابردویان بەرامبەر کەربەلا بکەنەوە.
هەرچی یانەی زیقاریشە کۆتا خانەی ریزبەندیەکەی گرتوە، بەڵام هەفتەی رابردو لە یانەی قاسمی بردوەتەوە.
راگەیاندی سلێمانی