سبەی سێشەممە لە یاری چوونی قۆناغی شانزەی چامپیۆنسلیگ یانەی ریاڵ مەدرید لە بێرنابیۆ میوانداری ئاتلەتیکۆمەدرید دەکات و یاریەکە کاتژمێر 11:00ئەنجام دەدرێت.
ئەمە لێدوانەکانی ئەنچیلۆتیە لەکۆنگرەی پێش یاریەکە...
- سبەی دەتەوێت کام ڕیاڵ مەدرید ببینیت؟
کارلۆ ئەنچیلۆتی: یادگاری جوانمان هەیە لە یارییەکەی بەرامبەر مان سیتی، شەوێکی تایبەت بوو و دەمانەوێت ئەم جۆرە یارییە دووبارە بکەینەوە.
کارلۆ ئەنچیلۆتی: یارییەکە زۆر نزیک دەبێت و لە یاری گەڕانەوە یەکلایی دەبێتەوە، ئامانجی سبەی یارییەکە بە باشی یاریکردن و سوودوەرگرتنە لە دەرفەتەکان.
- فێدی ڤاڵڤێردی چۆنە؟
کارلۆ ئەنچیلۆتی: "دوێنێ بە تاک ڕاهێنانی کرد و هەستی بە باشی کرد، ئەمڕۆ لەگەڵ تیپەکە ڕاهێنان دەکات و دوای ڕاهێنانەکان بڕیار دەدەین کە ئایا دەتوانێت یاری بکات یان نا".
- یاری ڕیاڵ بێتیس؟
کارلۆ ئەنچیلۆتی: سبەی لە یارییەکەدا دەبینین چی ڕوودەدات، لە ڕووی ڕەفتارەوە ئاستێکی باشمان پێشکەش دەکرد، بەڵام بەرامبەر بێتیس شکستمان هێنا، هیوادارین ئەمە دۆخێکی یەکجارەکی بێت.
- پێت وایە ڕیال مەدرید "ڕۆحی تینوو"ی تێدا نییە؟
کارلۆ ئەنچیلۆتی: نەخێر ئەوان تیپێکن توانای خوێندنەوەی بارودۆخی یارییەکانیان بەباشی هەیە، ئەمەش ئەوەیە کە ئێمە لە یارییەکەی بەرامبەر ڕیال بیتیسدا نەمانکرد.
- چۆن لەم یارییە و جیاوازییەکانی لەگەڵ یارییەکەی بەرامبەر مان سیتی نزیک دەبیتەوە؟
کارلۆ ئەنچیلۆتی: "دەبێت جیاوازی نێوان هەردوو ڕکابەرەکە لەبەرچاو بگرین، ئەتلەتیکۆ تیپێکی ڕاستەوخۆترە و دەتوانێت هێرشی پێچەوانەی زیاتر ئەنجام بدات، بەڵام نامەوێت شێواز و عەقڵیەتی خۆمان و ڕێبازەکەمان بگۆڕم".
- ئایا ڕیال مەدرید پێکهاتەی پێویستی بۆ ئەو سێ پاڵەوانێتییە هەیە؟
کارلۆ ئەنچیلۆتی: چەند پێکانێکی زۆر سەختمان هەبووە، بێگومان ئەمە کاریگەری لەسەر وەرزەکە هەیە، بەڵام لەم ڕووەوە یاریزانێکی زۆر باش دەرکەوتووە کە زۆر هاوکاریمان دەکات، وەک ڕائول ئەسینسیۆ، هەندێکجار پێکان دەرفەتێکە بۆ بینینی کارەکتەری تیپەکە و پێکهاتە و یاریزانە نوێیەکان، ڕاستییەکە ئەوەیە کە ئەم خشتەیە پێویستی بە هەوڵێکی جەستەیی زۆرە لەلایەن یاریزانەکانەوە.
بەبێ ڤاڵڤێردی ئایا ئەسینسیۆ یان لوکاس ڤاسکێز کامیان لە بەرگری ڕاست دەبن؟
کارلۆ ئەنچیلۆتی: "لوکاس ڤاسکێز".
- یەکەم یادگاریت لەگەڵ سیمیۆنی چییە؟
کارلۆ ئەنچیلۆتی: "کاتێک یاریزانی تۆپی پێ بوو لە یارییەکی یۆڤانتۆس و لازیۆ لە خولدا گۆڵێکی تۆمارکرد، پێموایە لە ساڵی ٢٠٠٠ بوو، وەک ڕاهێنەرێک ڕێزێکی زۆرم بۆی هەیە، ڕاهێنەرێکی گەورەیە، لە ئەتلەتیکۆدا زۆر باش بوو، ئەوانی بردە ئاستێکی بەرز لە ئەوروپا، من حەزم لەو شێوازەیە کە یارییەکە دەخوێنێتەوە.