بەفەرمی لیستی هەڵبژاردەی بەڕازیل بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆلۆمبیا و ئەرجەنتین لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی ٢٠٢٦ لە کۆتایی مانگی ئازاری ئەمساڵدا راگەیەنراو لیستە گەڕانەوەی نەیماری بە خۆیەوە بینی.
دۆریڤاڵ جونیۆری ڕاهێنەری بەڕازیل سەبارەت بە گەڕانەوەی نێیمار دەڵێت: ئەو یاریزانێکە کە یاریزانەکانمان خۆیان بە ئاشکرا دەریانخستووە کە نوێنەرایەتی چی دەکات لە کۆمەڵەکەدا، چاوەڕێی گەڕانەوەی ئەو بووین، ئەمە یەکەم دەرفەتە کە لەگەڵ ئێمەدا هەیبووە، هیوادارم کاتێک دەگەڕێتەوە زۆر دڵخۆش بێت.
دۆریڤاڵ جونیۆر وتیشی، هیوادارین بتوانین متمانەی پێبدەین بۆ ئەوەی پەرە بە ئاستی بدات، هەروەها چاوەڕوانییەکی زۆر بەرز دروست ناکەین، هەروەها هەموو بەرپرسیارێتییەکە ناخەینە سەر گەڕانەوەی. دەبێت لەم یارییانەدا بەردەوام بین، تیپێکی زۆر باش ئامادەکاریمان دەبێت بۆ دوو یاری زۆر گرنگ بۆ سەرکەوتن."
لەکۆتایدا وتی" پێویست ناکات کەس باسی ئەوە بکات کە نەیمار نوێنەرایەتی چی دەکات، ئەو ساتەی کە پێیدا تێدەپەڕێت، ئێمە ئەم تێگەیشتن و هۆشیارییەمان هەیە، بەڵام ئێمە لە سیفەتەکانی یاریزانێکی وەک ئەو تێدەگەین، کە لە کۆتاییدا دەبێتە هۆکارێکی بەشداربوو بۆ ئەوەی بتوانین بەسەر هەر دۆخێکدا زاڵ بین کە لە یارییەکەدا ڕووبدات.