خولی داهاتووی جامی جیهانی یانەکان ٢٠٢٥ لە ١٢ یاریگای ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، بە بەشداری ٣٢ تیپ، لە ماوەی ١٥ی حوزەیران تا ١٣ی تەمموز.
ئەم پاڵەوانێتییە وێستگەیەکی گرنگی ئامادەکارییە بۆ مۆندیالی ٢٠٢٦ ، کە لە ئەمریکا و مەکسیک و کەنەدا بەڕێوەدەچێت، دەرفەتێک دەداتە ڕێکخەران بۆ تاقیکردنەوەی ژێرخانی و میوانداریکردنی ئامادەکارییەکان پێش گەورەترین ڕووداوی جیهانی.
خەڵاتە داراییەکان بە پێی زانیاری مارکا بەمشێوەیە:
• 35 ملیۆن دۆلار بۆ بەشداریکردن لەلایەن یانەی ڕیال مەدریدەوە وەردەگیرێت کە گەورەترینە لەنێو سەرجەم یانەکانی بەشداربوو.
• هەر یەکسانبوونێک لە قۆناغی یەکەمدا بەهای یەک ملیۆن دۆلار وەردەگرێت.
• هەر بردنەوەیەک لە قۆناغی یەکەمدا بەهای دوو ملیۆن دۆلار بە براوە دەدرێت.
• سەرکەوتن بۆ قۆناغی 16 بەهای 7 ملیۆن دۆلار دەبێت.
• سەرکەوتن بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی بەهای 12 ملیۆن دۆلار دەبێت.
• سەرکەوتن بۆ قۆناغی پێش کۆتایی 20 ملیۆن دۆلار دەبێت.
• سەرکەوتن بۆ یاری کۆتایی 28 ملیۆن دۆلار دەبێت.
• بردنەوەی پاڵەوانێتییەکە بەهای 37 ملیۆن دۆلار دەبێت.
ئەگەر ڕیاڵ مەدرید لە قۆناغی یەکەمدا سەرجەم یارییەکانی بباتەوە و دواتر پاڵەوانێتییەکە بەدەستبهێنێت، ئەوا 145 ملیۆن دۆلار کۆدەکاتەوە.
سەرچاوە:مارکا