ڤان پێرسی رێزێکی تایبەت بۆ یاریزانانی مسوڵمان دادەنێت

ڕۆبن ڤان پێرسی ڕاهێنەری نوێی یانەی فاینۆردی هۆڵەندی بڕیاریدا مۆڵەتی ناوازە بەو یاریزانانە بدات کە لە مانگی ڕەمەزاندا بەڕۆژوو دەبن، ئەمەش بۆ ئەوەی ئازادی زیاتریان پێبدرێت و باوەڕی ئیسلامییان سنووردار نەکات.

 ڤان پێرسی لە بەیاننامە ڕۆژنامەوانییەکاندا ڕوونیکردەوە، بڕیاریداوە مۆڵەتێکی ناوازە بدات بە پێنج یاریزان کە لە مانگی ڕەمەزاندا بەڕۆژوون لە یانەی فاینۆرد، ئەویش ئەوەیە کە ڕێگەیان پێبدرێت درەنگ بەشداری  مەشق و ڕاهێنانەکان بکەن.

هەروەها ڕێگەیان پێدەدات زوو مەشقەکان بەجێبهێڵن بۆ ئەوەی بتوانن کاتێکی زیاتر لەگەڵ خێزانەکانیان بەسەر بەرن.

 شایەنی باسە ئەو یاریزانە مەغریبییە، ئوسامە تارغالین، لەگەڵ فەینۆرد یاری دەکات، شانبەشانی جەزائیرییەکان، ئەنیس حاج موسا و ڕامیز زێروکی.

 ئەم هەنگاوەی ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی هۆڵەندی لە کاتێکدایە کە هەندێک هەندێک لەخولەکان ئەنقەست یاریزانە موسڵمانەکان هەراسان دەکەن، وەک فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا کە هەنگاو دەنێت بۆ ئەوەی یاریزانانی بەڕۆژوو نەتوانن یارییەکان ئەنجام بدەن و ئامادە نەبوون یارییەکە بوەستێنن بۆ ئەوەی یاریزانەکان بتوانن ڕۆژوویان بشکێنن.



AM:03:56:07/03/2025