یانەی هەولێر لە یاریگەی خۆیدا بەرامبەر مینا دۆڕا و سێ خاڵی دیکەی لە خولی عێراقی لەدەستدا .
پێش یاریەکە کێشە لە نێوان ئیدارەی هەولێرو شێرکۆ کەریمی یاریزانی یانەکە لە شوێنی ڤی ئای پی یاریگەی فرانسۆ هەریری روویداو بە پێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی بەبۆکس لە یەکتریان داوە.
دوای یاریەکەو دۆڕانەکە سەمیر بابۆ، راهێنەری هەولێر بە تووڕەییەوە وتی: هەموو رۆژێک لە یانەی هەولێر 10 بۆ 15 کێشە دروستدەکرێت،ئەوەی بەرامبەر شێرکۆ کرا، سووکایەتی بوو بۆ هەموومان
سەمیر بابۆ وتیشی: بەداخەوە کەسمان هەیە لە دەستەی کارگێڕی و پێی خۆش نییە یانەی هەولێر بیباتەوە،شێرکۆ سیمبولی یانەی هەولێرەو لێیدراوە،تا کێشەی کارگێڕی چارەسەر نەکرێت ناگەڕێینەوە.
لەسەر ئەو رووداوەی روویداوە شێرکۆ کەریم، ئەستێرەی یانەی هەولێر لەبارەی ئەو کێشەیەی روویدا وتی: هیچ شتێک نەبووە و هەمووان برای گەورەی منن،هیوادارم زوو چاکببمەوەو هاوکاری یانەکە بکەم.