یارییەکەی بارسا لە لالیگا بەرامبەر ئۆساسۆنا چەند خولەکێک پێش دەستپێکردنی یارییەکە دواخرا،ئەمەش بەهۆی کۆچی دوایی لەناکاوی مینارۆ پزیشکی تیپی یەکەم.
هەرچەندە یانەی بەرشەلۆنە خۆی پشتڕاستی نەکردووەتەوە کە چی بەسەر مینارۆدا هاتووە، بەڵام هەواڵەکان لە ئیسپانیا باس لەوە دەکەن کە لە هۆتێلی تیپەکەدا تووشی جەڵتەی دڵی لەناکاو بووە.
ئەو پزیشکە تەمەن 53 ساڵە و پسپۆڕی لە بواری لێدانی توندی وەرزشی و پزیشکی وەرزشی بووە، لە ساڵی 2017ەوە بەشێک بووە لە ستافی یانەی بەرشەلۆنە، کاتێک لەگەڵ تیپی فوتساڵ دەستی بە کارکردن کردووە. لە سەرەتای وەرزی 2024-2025 پەیوەندی بە ستافی تیپی یەکەمەوە کرد.