فلیک: ڕووبەڕووبوونەوەی بەنفیکا هێزی ئێمەی پشتڕاستکردەوە

هانسی فلیکی ڕاهێنەر دڵخۆشییەکی زۆری خۆی دەربڕی بە سەرکەوتنی تیپەکەی بارسێلۆنا و سەرکەوتنی بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ دوای شکستپێهێنانی بەنفیکا.

 دوای یارییەکە فلیک وتی: ئەوەی پێم خۆش بوو سەرکەوتنمان بەدەستهێنا و ئێستا لە قۆناغی چارەکی کۆتاییداین، پێموایە بەنفیکا تیپێکی زۆر بەهێزە و ڕێزم هەیە بۆ ئەوەی کە دەتوانن لە یاریگادا بیکەن.

 بەڵام ئێمە کاری سەرسوڕهێنەر دەکەین، منیش زۆر دڵخۆشم بەو شتە، چامپیۆنزلیگ ڕکابەرییەکی تایبەتە، کاتێکیش لەم ئاستەدا بەرامبەر تیپێکی بەهێزی وەک بەنفیکا یاری دەکەیت، ئەوە سەرسوڕهێنەرە، بەتایبەتی کاتێک دەبینیت هاندەران بەم شێوەیە ئاهەنگ دەگێڕن.



AM:03:51:12/03/2025