ڕافینیا: لە یاریگای خۆیدا ئەرجەنتین لەت دەکەین

 ڕافینهای بەڕازیلی هەڕەشە لە ئەرجەنتین، دەکات کە بەیانی  چوارشەممە، لە  پاڵاوتنەکانی مۆندیال کاتژمێر 3:30خولەک رووبەڕووی یەکدەبنەوە.

 ڕافینیا میوانی پۆدکاستێکی ئەستێرەی  بەڕازیلی ڕۆماریۆ بوو کە ئەستێرەی مۆندیالی 1994 بوو،پرسیاری لە ئەستێرەکەی بەرشەلۆنە کردو وتی  سوپاسی خودا دەکەین کە بێ مێسین، ئایا شکستیان پێدەهێنن؟

 ڕافینیا بە متمانەیەکی زۆرەوە وەڵامی دایەوە و وتی: بێ گومان لەناو یاریگا و دەرەوەی یاریگادا  شکستیان پێدەهێنین.

 

 ڕۆماریۆ پرسیارێکی نوێی لە ڕافینیا کرد و وتی: گۆڵ بەرامبەریان تۆمار دەکەیت؟  لە وەڵامدا وتی: بەڵێ، هەوڵ دەدەم بە هەر شێوەیەک بێت گۆڵ تۆمار بکەم، دەیانچەوسێنینەوە، نەفرەتیان لێ دەکەین.

 بەڕازیل ڕووبەڕووی تاقیکردنەوەیەکی سەخت دەبێتەوە بۆ ئەوەی لە ماوەی نزیکەی شەش ساڵدا یەکەم سەرکەوتنی لە ڕکابەرە سەرەکییەکەی مسۆگەر بکات، دوایین سەرکەوتنیان لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی کۆپا ئەمریکای ٢٠١٩دا بە ئەنجامی ٢-٠ بوو.

 هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە یاریی قۆناغی یەکەمی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی ٢٠٢٦دا سەرکەوتنی بەدەستهێنا، بەگۆڵێک لەلایەن نیکۆلاس ئۆتامێندی بەرگریکاری بەنفیکا تۆمارکرا، لە مانگی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣.

 ئەرجەنتین بە کۆکردنەوەی ٢٨ خاڵ لە پێشەنگی پاڵاوتنەکاندایە، بەرازیلیش بە ٢١ خاڵ لە پلەی سێیەمدایە.




PM:04:23:24/03/2025