لێدوانەکانی راهێنەری ئەرجەنتین پێش یاری بەرازیل

بەرەبەیانی چوارشەممە کاتژمێر 3:30خولەک ئەرجەنتین و بەرازیل روبەرودەبنەوە،ئەمەش لە پالاوتنی مۆندیالی 2026.

سکالۆنی قسەی کردوو باسی لە بردنەوە لە بەرازیل کرد.

لیۆنێل سکالۆنی:

 ، بەو یاریزانانەی ئەمڕۆ لەبەردەستماندان، ئامانجمان بەدەستهێنانی تۆپ دەبێت.

 لیۆنێل سکالۆنی:

  هەوڵدەدەین بە تۆپ یاری بکەین، لە نیوەی یاریگای بەرامبەردا ئەگەر بتوانین.
 لیۆنێل سکالۆنی:

 "پێموایە یارییەکە هاوشێوەی یارییەکەی ئۆرۆگوای بێت، بەڵام هیوادارم گێمی دووەم زیاتر لە گێمی یەکەم بچێت".



 "کاتێک دەبێت ئازار بچێژیت، ئازار دەچێژیت و تیپەکەش ئازار دەچێژێت، ئەوە تەنها یاریکردن بە باشی نییە، ساتێک هەیە کە دەبێت لە بەرامبەرەکانت زیرەک بکەیت و ساتەکانی دیکەش هەیە کە دەبێت بەهێز بیت و بەرگری بکەیت".

لیۆنێل سکالۆنی:

 "کات هەیە دەتوانیت زاڵ بیت و کاتێک هەیە ئەوان زاڵ دەبن بەسەرتدا، دەبێت ئامادە بیت بۆ هەر شتێک، بەڕازیل یەکێکە لە گەورەترین تیپەکانی جیهان".

 لیۆنێل سکالۆنی لەسەر لێدوانی یاریزانە بەڕازیلییەکان:

 سەیری لێدوانی یاریزانە بەڕازیلییەکانم نەکرد، هەمیشە یارییەکی گرنگە، بەڵام هێشتا تۆپی پێیە، دەبێت وێنەی مێسی و نەیمار لەبیر بکەین، ئەوەش ئەوەیە کە دەبێت بیپارێزین: پێکەوەبوون و هاوڕێیەتی.



PM:10:29:24/03/2025