سلێمانی لە کۆمەڵەی سێیەمدایە

ئەمڕۆ تیروپشکی یارییەکانی پاڵاوتنی گەیشتن بە خولی پلەدوی تۆپی پێی یانەکانی عێراق راکێشرا و یانەی سلێمانیش لە کۆمەڵەی سێیەمدایە.

یانەکانی ناوچەی باکور بەسەر سێ کۆمەڵەدا دابەشکراون و لەهەر کۆمەڵەیەک یەک یانە بۆ قۆناغی کۆتایی سەردەکەوێت.

شێوازی بەڕێوەچونی یارییەکان بە رۆشتن و گەڕانەوە دەبێت و یانەی سلێمانیش شانبەشانی یانەکانی پێرس و عومالی نەینەوا و ڕیاز یاریی دەکات.

یانەی سلێمانی یەکەم یاریی خۆی بەرامبەر یانەی پێرس ئەنجام دەدات.

راگەیاندنی سلێمانی



PM:07:28:27/03/2025