سزای دەستدرێژی سێکسی ئەلڤێس هەڵوەشایەوە

ئەستێرەی تۆپی پێی بەڕازیلی دانی ئەلڤێس ڕۆژی هەینی تانەکەی لە دژی سزای دەستدرێژی سێکسی داو بەوهۆیەوە سزاکەی هەڵوەشاندەوە، دادگای ئیسپانیش سزای پێشووی لابرد.

ئەلڤێس لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢٤ بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر ژنێک لە یانەیەکی شەوانە لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢دا سزا درا و سزای چوار ساڵ و شەش مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا. یاریزانەکە ڕەتیکردەوە هیچ هەڵەیەکی کردبێت لە ماوەی سێ ڕۆژی دادگاییکردنەکەدا.

بەرگریکاری پێشووی ڕاستی یانەی بەرشەلۆنە لە مانگی ئازاری ٢٠٢٤ لە زیندان ئازاد کرا تا تانەدانی لە دادگای باڵا.

دادگا ئەمڕۆ بڕیاریدا کە "بەڵگەی پێویست" نییە بۆ ئەوەی گریمانەکردنی بێتاوانی ئەلڤێس ڕەتبکاتەوە.

دادگاییکردنی ئەلڤێس یەکەم دۆسیەی باڵا بوو لەو کاتەوەی ئیسپانیا یاساکانی هەموارکردەوە.

بەڵام چوار دادوەرەکەی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەرشەلۆنە بە کۆی دەنگ سزاکەیان هەڵوەشاندەوە و لە بڕیارەکەیاندا ڕایانگەیاند کە ئیفادەی داواکار "بە شێوەیەکی بەرچاو جیابووەتەوە" لە بەڵگە ڤیدیۆییەکان.

لە کاتێکدا پارێزەری قوربانییەکە داوای کردووە بۆ ماوەی ١٢ ساڵ لە پشت مێزی دادگا بمێنێتەوە.

ئەم بڕیارە دەتوانرێت لەبەردەم دادگای باڵای ئیسپانیا لە مەدرید تانەی لێ بدرێت.

ئەلڤێس یەکێک بوو لە یاریزانە سەرکەوتووەکانی نەوەی خۆی، دەیان نازناوی لەگەڵ ئەو یانانەی نوێنەرایەتی دەکرد، لەوانە بەرشەلۆنە و یۆڤانتۆس و پاریس سانجێرمان بردۆتەوە.

ئەلڤێس لە تەمەنی 38 ساڵیدا یارمەتی بەڕازیلی دا دوو نازناوی جامی کۆپا ئەمریکا و میدالیای زێڕی ئۆڵۆمپیادی بردەوە، ئەلڤێس بۆ سێیەم جار لە ژیانی وەرزشیدا لە ساڵی 2022 لە قەتەر بەشداری مۆندیالی کرد لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل، ئاماژەی بەوەدا کە تاکە نازناوی گەورەیە کە نەیتوانیوە بەدەستی بهێنێت.

ئەلڤێس لە نێوان ساڵانی 2008 بۆ 2016 بۆ یانەی بەرشەلۆنە یاری کردووە و یارمەتی تیپەکەی داوە سێ نازناوی چامپیۆنزلیگ و شەش نازناوی لالیگا بەدەستبهێنێت. پاشان بۆ ماوەیەکی کورت لە ساڵی ٢٠٢٢ گەڕایەوە یانە کەتەلۆنییەکە و تا ئێستاش شوێنی نیشتەجێبوونی لە نزیک شارەکە پاراستووە.

ئەلڤێس کاتێک دەستگیرکرا بۆ یانەی پوماسی مەکسیکی یاری دەکرد و دەستبەجێ یانەکە گرێبەستەکەی هەڵوەشاندەوە.



PM:05:56:28/03/2025