لەوانەیە تیتی بگەرێتەوە بۆ بەرازیل

پێگەی O Diaی بەرازیلی بڵاویکردۆتەوە، بە پاڵپشتی نەیمار یاریزانان باس لە گەڕانەوەی تیتی راهێنەری پێشووی سامپا بۆ هەڵبژاردەی بەرازیل دەکەن.

 ڕەنگە پاڵپشتی نەیمار بۆ تیتی پەیوەست بێت بە خۆرخی خیسوسەوە کە ئەم راهێنەرە لەگەڵ نەیمار کێشەی هەبووەو نەیمار نایەوێت ببێتە راهێنەری بەرازیل.

 فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیلی دەیەوێت ڕاهێنەرێکی بیانی دابنێت، بەڵام سەرکردەکانی تیپەکە تیتیان پێ باشترە.


بەهۆی دۆڕان4-1بە ئەرجەنتین بەرازیل دۆریڤال جۆنیرۆی دوورخستەوە.



PM:04:29:29/03/2025