دادگای باڵای بەرشەلۆنە سزای زیندانیکردنی ئەلڤێسی هەڵوەشاندەوە، دوای ئەوەی لە تانەکەیدا لە بەرامبەر سزای پێشووی بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی سزادرابوو .
ئەلڤێس لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢٤ بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر ژنێک لە یانەیەکی شەوانەدا لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ سزا درا و سزای چوار ساڵ و شەش مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، بەڵام "ناتەبایی" لە ئەکاونتی قوربانییەکە بووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی سزاکە.
ئینێس گواردیۆلا، پارێزەری یاریزانەکە، لەبارەی بڕیارەکەوە دەڵێت، لە ئێستادا ناتوانین هیچ بڵێین، دەزانین هێشتا بڕیارەکە کۆتایی نییە، هێشتا تەواوی بڕیارەکەم نەخوێندووەتەوە، بەڵام ئێمە زۆر دڵخۆشین و متمانەم بە بڕیارەکەی دادگا هەبوو.
ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، ئەلڤێس بەهۆی سزای 14 مانگ زیندانی "نادادپەروەرانە"ی، قەرەبوویەکی داراییەکی کەم بە بڕی 11 هەزار یۆرۆ وەردەگرێت.
هاوکات دادوەر خۆسێ ئەنتۆنیۆ ڤاسکێز تاین جەختی لەوە کردەوە کە ئەلڤێسی تەمەن 41 ساڵ مافی ئەوەی هەیە داوای بڕە پارەیەکی زیاتر بکات، بەڵام دڵنیا نەبووە کە ئەم داواکارییە جێبەجێ دەکرێت.
ا یاسای بنەڕەتی ئیسپانیا دامەزراوە، کە لە مادەی ٢٩٤دا هاتووە کە "هەر کەسێک بە شێوەیەکی نایاسایی زیندانی بکرێت مافی قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانانەی هەیە کە تووشی بووە."
مارکا ڕوونیشیکردەوە، بڕی قەرەبووکردنەوەکە بە پشتبەستن بە ژمارەی ئەو ڕۆژانەی ئەو کەسە لە زینداندا بەسەری بردووە و ئەو کاریگەرییەی کە ئەمە لەسەر ژیانی کەسی و خێزانی هەیبووە، دیاری دەکرێت. قەرەبووکردنەوە بە ڕێژەیەکی نزیکەی ٣٠ یۆرۆ بۆ ڕۆژێک لە زینداندا حیسابی بۆ دەکرێت.
جێگای سەرنجە کە ئەلڤێس کاتێک دەستگیرکرا بۆ تیپی پوماسی مەکسیکی یاری دەکرد، پێش ئەوەی یانەکە دەستبەجێ گرێبەستەکەی هەڵبوەشێنێتەوە.
لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٢٣ خانمە مۆدێل جوانا سانز لە نامەیەکی دەستنووسدا کە لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئینستاگرام بڵاویکردەوە، جیابوونەوەی خۆی لە هاوسەرەکەی ئەلڤێس ڕاگەیاند.
ئەلڤێس لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٣ تا مانگی ئازاری ٢٠٢٤ لە زینداندا مایەوە، دوای ئەوەی یەک ملیۆن یۆرۆی بە کەفالەت داوە تا بە کەفالەت ئازاد کرا. هاوکات پاسپۆرتەکانی ڕادەست کرد، هاوکات ئەوانەی دژی ئازادکردنی بوون ترسی خۆیان دەربڕی کە ڕەنگە هەڵبێت.