ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ڕەنگە بەشداری لە جامی جیهانی یانەکان بکات کە هاوینی داهاتوو لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، سەرەڕای ئەوەی یانەکەی نەسری سعودی سەرنەکەوتووە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، یانەی مانچستەر سیتی و چێڵسی بیر لەوە دەکەنەوە گرێبەستێکی یەک مانگ پێشکەش بە ڕۆناڵدۆ بکەن بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییەکە.
بەهۆی گۆڕانکارییە نوێیەکانی یاساکانی گواستنەوەی یاریزانان، یانەکانی بەشداری پاڵەوانێتییەکە دەتوانن لە ماوەی گواستنەوەی یاریزانان لە 1 بۆ 10ی حوزەیران گرێبەست لەگەڵ یاریزانان واژۆ بکەن، ئەمەش ڕێگە بە ڕۆناڵدۆ دەدات بچێتە تیپێکی تر بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییەکە پێش ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی نەسر لە 30ی حوزەیران کۆتایی پێبێت.
بەم شێوەیە ڕەنگە ڕۆناڵدۆ ببینین لە جامی جیهانی یانەکان بە گرێبەستێکی کاتی تەنها بۆ یەک مانگ، ئەمەش هەنگاوێکی وروژێنەرە لە ژیانی وەرزشیدا.