چێڵسی ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی ئۆفەرێکی گەورە پێشکەش بکات بە بەهای 300 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی بەهرەمەندی بەرشەلۆنە، لامین یامال.
بەگوێرەی بەرنامەی "ئێل چیرینگویتۆ"ی ئیسپانی، تۆد بۆیلی سەرۆکی یانەی چێڵسی یامالی کردووەتە ئەولەویەت و دەیەوێت سوود لە دواکەوتنی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە وەربگرێت.
گرێبەستەکەی یامال لەگەڵ بەرشەلۆنە تا ساڵی ٢٠٢٦ بەردەوام دەبێت، بەڵام تا ساڵی ٢٠٣٠ مەرجەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی یەکلایی نەکردووەتەوە، چونکە دوای ئاستە سەرنجڕاکێشەکانی لەم وەرزەدا داوای باشترکردنی مووچەی لە یانەکەی دەکات.
لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە پێشتر ئاشکرایکردبوو، کە هاوینی ڕابردوو گرێبەستی 200 ملیۆن یۆرۆی بۆ ئەو یاریزانە ڕەتکردەوە.