ڕاهێنەری گالاتاسەرای: ئەوەی مۆرینیۆ کردی خۆش نەبوو

ئۆکان بوروک ڕاهێنەری گالاتاسەرای دەڵێت: ئاماژەکەی خۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری یانەی فەنرباخچە کاتێک دوای بردنەوەی جامی تورکیا دەموچاوی گرتم "شتێکی گەورە نەبوو، هەروەها زۆریش خۆش نەبوو".

ئاژانسی هەواڵی بەریتانیا بڵاویکردەوە، دوای کۆتاییهاتنی یارییەکە کە دوێنێ چوارشەممە ئەنجامدرا، کە گالاتاسارای بە ئەنجامی 2-1 براوە بوو، وا دەرکەوت مۆرینیۆ لوتی بۆراک دەگرێت، ڕاهێنەرەکەش بە دەستەکانی دەموچاوی بۆرۆاکی گرتو کەوتە سەر زەوی.
 لەسەر پشت پاڵکەوت دواتر ڕاهێنەری پێشووی چێڵسی و مانچستەر یونایتد لە شوێنی ڕووداوەکە دوور خرایەوە.


کاردانەوەی مۆرینۆ دوای ئەوە هات کە تیپەکەی فێنێرباخچە لە یاری قۆناغی چارەکی کۆتاییدا دۆڕا، بەڵام بۆروک جەختی لەوە کردەوە کە "زیادەڕەوی" ناکات لەوەی ڕوویدا دوای ئەوەی تووشی "لێدانێکی بچووک" بوو.

بۆروک لە لێدوانێکدا کە لە ماڵپەڕی فەرمی یانەکەیدا بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت "هیچ شتێک لەنێوان من و ئەودا نەبووە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، تەنها دەستخۆشیم لە ناوبژیوانەکان کردووە، ئەویش چووە بۆ ئەوەی دەستخۆشی لە ناوبژیوانەکان بکات، لەگەڵ بەردەوامبوونمدا لە پشتەوە لوتی گرتم، ئەوە خراپەیەکی سادە بوو.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بێگومان ئەمە کارێکی خۆش نەبوو بۆ ئەنجامدانی، دەمانەوێت سەرنجمان لەسەر یارییەکە بێت، بە تایبەتی دەمانەوێت و چاوەڕێی ئەوە دەکەین ستافی ڕاهێنەرایەتی لێرەدا ڕەفتارێکی دروستتر بکەن.


جەختیشی لەوە کردەوە: زیادەڕەوی لەم بابەتە ناکەم، بەڵام ئەوە گونجاو نەبوو، بڕیار بوو دوای یارییەکە تەوقە بکەین، بەداخەوە نەمانتوانی ئەوە ئەزموون بکەین، شتێکی گەورە نییە، زیادەڕەوی ناکەم.



PM:07:10:03/04/2025