لێدوانەکانی ئارتێتا پێش یاری ریاڵ مەدرید

سبەی سێشەممە لە یاری چوونی چارەگی کۆتایی چامپیۆنسلیگ ئارسنال میوانداری ریاڵ مەدرید دەکات و یاریەکە کاتژمێر 10:00ئەنجام دەدرێت.

ئارتێتا راهێنەری ئارسناڵ لەسەر یاریەکە قسەی کردوو ئەمە لێدوانەکانیەتی....


 ئارتێتا: دوای نیوەڕۆ مەشق و ڕاهێنانمان هەیە و دەبینین یاریزانەکان چۆنە،جێگرەوەی گابریێلیشم داناوە.

  ئارتێتا: "لە هەموو تۆپێکدا پێویستمان بە هاندەرانە... تەنها مەیەن بۆ سەیرکردن".

- ڕووبەڕووبوونەوەی ڕیاڵ مەدرید؟

 ئارتێتا (ڕاهێنەری ئارسناڵ): دەزانم نوێنەرایەتی چ تیپێک دەکەم بەتایبەت ئەم تیپە، کاتێک ئەم جۆرە یارییانەمان هەیە ئەوە دەرفەتێکی زۆر باشە بۆ ئەوەی مێژوو تۆمار بکەین.

- متمانەت سبەی بە بردنەوە هەیە؟

 ئارتێتا (ڕاهێنەری ئارسناڵ): متمانەم بە تیپەکە هەیە، قەناعەتم هەیە سەردەکەوین، دەبێت بەردەوام بین لە کارکردن و لە یارییەکەی شەممە چاک ببینەوە.

- یاری بەرامبەر ڕیال مەدرید لە یاریگای ئیمارات؟

 ئارتێتا (ڕاهێنەری ئارسناڵ): "یارییەکانی بەم قەبارەیە ئەو یارییانەن کە دەمانەوێت بەشداری تێدا بکەین، زۆر شانازی دەکەین کە لێرەین، دەمەوێت ئەو یارییە بکەم کە دەمانەوێت ئەنجامی بدەین و بەو شێوەیەی کە دەمانەوێت ئەنجامی بدەین، پێویستمان بە تیپەکەمانە بۆ ئەوەی کەشێکی نایاب دروست بکات".

- ئایا تیپەکە قەناعەتی بە توانای خۆی هەیە بۆ بردنەوەی یاری سبەی؟

 ئارتێتا (ڕاهێنەری ئارسناڵ): بەڵێ، ئەگەر منیش قەناعەتم پێکرا، ئەوانیش قەناعەتیان پێکراوە.

- ئەگەری پێکهاتەی سەرەکی بۆ ڕیاڵ مەدرید؟

 ئارتێتا (ڕاهێنەرى ئارسناڵ): شتگەلێک هەن کە  نازانین چی دەکەن و کێ یاری دەکات، دەبێت سەرنجمان لەسەر ئەو ئاراستەیە بێت کە دەمانەوێت یارییەکە ببەینەوە.

- مباپێ و ڤینیسیۆس و بێلینگهام؟

 ئارتێتا (ڕاهێنەری ئارسناڵ): یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید زۆر باشن، ئێمە دەزانین ئەو مەترسیانەی ڕووبەڕوومان دەبێتەوە و دەزانین لە مێژووی ئەم پاڵەوانێتییەدا چییان کردووە.



PM:02:30:07/04/2025