سبەی سێشەممە لە یاری چوونی چارەگی کۆتایی چامپیۆنسلیگ ئارسنال میوانداری ریاڵ مەدرید دەکات و یاریەکە کاتژمێر 10:00ئەنجام دەدرێت.
ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید لەسەر یاریەکە قسەی کردوو ئەمە لێدوانەکانیەتی....
ئەنچیلۆتی: ئێمە بەباشی ئامادەکاریمان کردووە، ئارسناڵ لە زۆر شتدا زۆر باشە.
ئەنچیلۆتی: دڵنیام سبەی ڤینیسیۆس یارییەکی نایابی دەبێت.
ئەنچیلۆتی: "پێگەی ڤالڤێردی؟ ئەوە گومانە، لە زۆر ڕۆڵدا ئاستێکی باشی هەیە، ئێمە بڕیار دەدەین".
ئەنچیلۆتی: "تا کۆتایی شەڕ بۆ سەرجەم نازناوەکان دەکەین".
ئەنچیلۆتی: "هاندەران بێزارن لە بینینی من لەسەر کورسی یەدەگ؟ من نازانم (پێدەکەنێت)، گرنگ ئەوەیە گرنگترین کەسی ئەم یانەیە لە من بێزار نەبێت، ئەوانی تر؟ ئەوە هەمان شتە، من گرنگی پێنادەم".
ئەنچیلۆتی: "ناتوانین بە سێ ڕۆژ جارێک بیر لە ڕەخنە بکەینەوە بە یارییەک، دوای ڤالێنسیا هەموو شتێکمان هەڵسەنگاند و ئامادەکارییەکی باشمان بۆ ئەم یارییە کرد.