رۆژنامەیmundodeportivoی ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە،کاتێک لامین یامال تەمەنی دەبێتە ١٨ ساڵ و واژۆ لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەکات، ئەوا دەبێتە یەکێک لەو یاریزانانەی زۆرترین مووچەی بەرشەلۆنە وەردەگرن.
بەرشەلۆنە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لامین یامال هیچ نیگەرانییەکی نییە،چونکە پێشتر ڕێککەوتنێکیان هەیە کە کاتێک تەمەنی دەبێتە ١٨ ساڵ گرێبەستە نوێیەکو واژۆ دەکرێت.
هەروەها پەیوەندییە باشەکەی خۆرخی مێندێزی بریکاری لەگەڵ بەرشەلۆنە و لاپۆرتای سەرۆکی یانەکە کارئاسانی بۆ هەموو شتێک کردووە سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستی لامین یامال.
— mundodeportivo