یانەی دهۆك بوو به‌ پاڵه‌وانی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە یانەی دهۆکی عێراقی توانی جامی یانەکانی کەنداو بەدەستبهێنێت، دوای ئەوەی لە یاریی گەڕانەوەی یاری کۆتاییدا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یانەی قادیسیەی کوێتی بردەوە.
 
دهۆک لە خولەکی ٦٥ گۆڵی یەکەمی خۆی و یارییەکەی تۆمارکرد. دواتر دوای چەند خولەکێکی کەم قادسیە گۆڵی یەکسانبوونی تۆمار کرد.
 
ناوبژیوانی یارییەکە ١١  خولەکی بۆ کاتی یاسایی یارییەکە زیاد کرد و لە خولەکی ٩٢ دهۆک دووەمی بە لێدانی سەر تۆمارکرد.
 
یارییەکە لە شاری دهۆک بەڕێوەچوو. هاندەرانی یانەکە لە سەرەتاوە تاوەکو کۆتایی بێ ماندووبوون هانی یانەکەیان دا. 
 
جگە لە هاندەران، بەرپرسانی حکومی و حیزبی پشتیوانی خۆیان بۆ یانەکە دەربڕی. 

بۆیەکەمجارە لە خولی کەنداو یانەکەیەکی کوردی ببێتە یەکەمی یاناکانی کەنداو.





PM:09:33:15/04/2025