رۆژنامەنووس خاڤی میگێل ئاشکرای دەکات، لەگەڵ کرانە دەرەوەی یانەی ڕیال مەدرید لە چامپیۆنزلیگ، مباپێش لە پێشبڕکێی تۆپی ئاڵتونیش دوورخرایەوە، ئێستا هەموو چاوەکانی ئەوروپا لەسەر ئەو یاریزانە تەمەن ١٧ ساڵەی بەرشەلۆنەیە، کە بە ئاستەکانی هەمووان سەرسام دەکات، چ لە ناوەوە و چ لە دەرەوەی بەرشەلۆنە.
بە قسەی سەرچاوەکە لە ئێستادا کەم کەس هەیە بتوانێت کێبڕکێ لەگەڵ لامین بکات ،ڕکابەرەکانی لە ناو خودی تیپەکەی هەیەو ڕافینها و پێدری زیاتر وەک ڕکابەری ئەگەری باس دەکرێن.
هەروەها ئەگەر بارسێلۆنا نازناوی چامپیۆنزلیگ بباتەوە، ئەوا کۆدەنگی لە دەوری لامین نزیکە لە دڵنیابوون. ئەگەر نەیتوانی بگاتە یاری کۆتایی یان لە یاری کۆتاییدا دۆڕا، دەرگاکە بەڕووی کاندیدەکانی تردا دەکرێتەوە و تەنها یەک یاریزان ئەگەری بەدەستهێنانی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی ڕاستەقینەی هەیە ئەگەر ئەم وەرزە لە میونشن نازناوی چامپیۆنزلیگ بباتەوە ئەویش عوسمان دێمبلیە.