لەکاتی یاریەکەی سێلتاڤیگۆ کێشە لەنێوان فلیک و فاتی رویداوە

رۆژنـامەی (SPORT)،بڵاویکردۆتەوە، ئانسو فاتی توڕە بووە لە فلیکی راهێنەر چونکە دژی یانەی سێلتاڤیگۆ یاری نەکرد بەتایبەت کە بۆ ماوەیەکی زۆر ناچار بوو خۆی گەرم بکاتەوە. 

رۆژنامەکە دەڵێت" فلیک  بڕیار دەدات دەیەوێت کام یاریزان یاری بکات  یان نا ئەنجامی کۆتایی بەڵگەی ئەوە بوو کە هەڵبژاردنەکانی فلیک ڕاست بوون، بەتایبەتی کە پاو ڤیکتۆر لە خولەکانی یاریکردنیدا ئاستێکی زۆر باشی پێشکەش کرد، ئەمەش دەریخست کە ئامادەیە بۆ هەر ئەرکێک، هەرکاتێک پێویست بوو.

بەرشەلۆنە لەخولەکی4-3دژی یانەی سێلتاڤیگۆ بردنەوەی تۆمارکردوو جیاوازی چوار خاڵی لە لالیگا هێشتەوە.




AM:12:12:20/04/2025