پێگەی ریلیڤیۆی ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە، بەڕازیل گرێبەستێکی هاوشێوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید پێشکەش بە کارلۆ ئەنچیلۆتی کردووە تا رازی ببێت پۆستی سامپا وەربگرێت.
بە قسەی سەرچاوەکە کارلۆ یەکێک دەبێت لەو راهێنەرانەی زۆرترین مووچە لەگەڵ هەڵبژاردە نیشتمانیەکان لە جیهاندا وەردەگرێت ئەگەر زۆرترین مووچەش نەبێت.
ئەمە لەکاتێکدایە ریاڵ مەدرید لەکۆتایی وەرز دەستبەرداری ئەنچیلۆتی دەبێت.