یانەی ریاڵ مەدرید بەیاننامەی فەرمی لەسەر لێدوانەکانی ئەمڕۆی ناوبژیوان بڵاوکردۆتەوەو نیگەرانی خۆی بە لێدوانی هەردوو ناوبژیوانی یاریگاو ژوری ڤار لە یاری کۆتایی جامی شا دەردەبڕێت کە سبەی ئەنجامدەدرێت.
ریاڵ مەدرید لە بەیاننامەکە دەڵێت"
• ڕیال مەدرید ئەو لێدوانە گشتیانەی ئەمڕۆ لەلایەن ناوبژیوانانی ڕاسپێردراو بۆ یاری کۆتایی جامی شا کە سبەی ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٥ بەڕێوەدەچێت، بە تەواوەتی بە قبوڵنەکراو دەزانێت.
• ئەم لێدوانانە کە بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر تیشکیان خستە سەر گرتە ڤیدیۆیەکانی تیڤی ڕیال مەدرید و جارێکی دیکە دوژمنایەتییەکی ڕوون و ڕواڵەتی ئەم ناوبژیوانانە بەرامبەر بە ڕیاڵ مەدرید نیشان دەدەن.
• لێدوانی تادێت سەرسوڕهێنەر، بە تۆنێکی هەڕەشەئامێز دەدرێن، ئاماژە بە یەکڕیزی ناوبژیوانان دەکەن، بۆ ڕاگەیاندنی ڕێوشوێنی گوماناوی یان ڕێکارەکان کە دوورن لە بنەماکانی دادپەروەری و بابەتیی و بێلایەنی، کە پێویستە چەند سەعاتێک پێش ڕووداوێکی تۆپی پێ زاڵ بێت کە سەرنجی سەدان ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهاندا ڕابکێشێت.
• بە لەبەرچاوگرتنی جددیەتی ئەوەی ڕوویدا، یانەی ڕیال مەدرید پێشبینی دەکات بەرپرسانی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا و دەستەی ناوبژیوان بەو پێیە مامەڵە بکەن، بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ بەرگریکردن لە ناوبانگی ئەو دامەزراوانەی نوێنەرایەتیان دەکەن.