بەهۆی روداوەکانی یاری کۆتایی جامی شا پێشبینی دەکرێت سێ یاریزانی ریاڵ مەدرید سزای قورس بدرێت.ئەمەش بەهۆی هێرشکردنەسەر ناوبژیوانی یاریەکە لە کۆتایی یاریەکەدا.
بە قسەی رۆژنامەکان رۆدیگەر سزایەکی قورس دەدرێت کە لە نێوان چوار بۆ دوانزە یاریە.
ئەمە راپۆرتەکەیە:
▪️لە خولەکی 120 یاریزانی ژمارە (22) ڕودیگەر بە کارتی سوور دەرکرا بەم هۆکارەی خوارەوە: بەهۆی فڕێدانی شتێک لە ناوچەی تەکنیکیەوە بەبێ ئەوەی بگات بە من. دوای ئەوەی کارتی سووری پێدرا، چەند ئەندامێکی ستافی تەکنیکی ناچاربوون ڕایبگرن، بەو پێیەی هەڵوێستێکی شەڕانگێزانەی نیشاندا.
▪️لە خولەکی 120 یاریزانی ژمارە (17) ڤاسکێز بە کارتی سوور دەرکرا بەم هۆکارەی خوارەوە: بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە یەکێک لە بڕیارەکانمان، هاتە ناو یاریگا بۆ ماوەی چەند مەترێک، و نیشانەکانی ناڕەزایی لێوەی دەرکەوتن.
یاریزانی ژمارە (5) بێلینگهام بە کارتی سوور دەرکرا بەم هۆکارەی خوارەوە: هەر کە یارییەکە کۆتایی هات، بە هەڵوێستێکی شەڕانگێزانە لە شوێنی ئێمە نزیک بووەوە، هاوڕێکانی ناچار بوون کۆنتڕۆڵی بکەن.