بۆ دەرکردنی دەبێت موچەیەکی خەیاڵی بە ئەنچیلۆتی بدرێت

پێگەی ریلیڤیۆی ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە، یانەی ڕیال مەدرید لەگەڵ ئەنچیلۆتی ڕێکدەکەوێت لەسەر رۆشتنی راهێنەرە ئیتاڵیەکە کە بەشێوەیەکی شەرەفمەندانە بێت،بەڵام،دەبێت پارەیەکی زۆری پێبدات. 

بە پێی زانیاری سەرچاوەکە، مووچەی ساڵێکی ماوەتەوەو راهێنەرە ئیتاڵییەکە 11 ملیۆن یۆرۆی پێدەدرێت،چونکە گرێبەستی تا ساڵی 2026 هەیە.

 فلۆرێنتینۆ پێرێز دەیەوێت لە دەرگایەکی گەورەوە کارلۆ بچێتە بەرازیل، ڕۆڵی داهاتووی لەگەڵ مەدرید  قەرەبووکردنەوەیە.



PM:04:47:28/04/2025