لێدوانەکانی راهێنەری ئینتەر لەسەر یاری سبەی بەرشەلۆنە

لەیاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنسلیگ یانەی ئینتەرمیلان  سبەی سێشەممە کاتژمێر10:00 دەبێتە میوانی یانەی بەرشەلۆنە.

ئینزاگی راهێنەری ئینتەرمیلان لەسەر یاریەکە قسەی کرد،ئەمە لێدوانەکانیەتی...

ئینزاگی: ئێمە درک بە گرنگی ئەم یارییە دەکەین. پێویستمان بە ئاستێکی نایاب دەبێت بەرامبەر بە تیپێکی زۆر بەهێز، خۆمان هەستمان بەوە کرد. پێویستمان بە ئینتەرێکە وریا و ئارام بێت.

لاوتارۆ و پاڤارد ئامادەن؟

ئینزاگی:

ئێمە لەگەڵ ستافی تەکنیکی و یاریزانەکان خۆیان بڕیار دەدەین، ئەوان دەبێت پێم بڵێن هەستەکانیان چۆنە. بۆ پاڤارد هەستەکە زۆر باشە.

سەبارەت بە لاوتارۆش لە دوای یارییەکەی بەرشەلۆنە مەشقی نەکردووە. ئەمڕۆ بارودۆخی ئەو دەبینین.

ئینزاگی: کۆمەڵەکە باوەڕی بە چانسی خۆی هەیە، ئارەزووی هەیە و چاوەڕێی ئەم یارییە دەکات. تیمەکە بە باشی مەشق و ڕاهێنان دەکات.

لە خولدا بارسێلۆنا 81%ی تۆپی هەیە، لە چامپیۆنزلیگیش 76%. جیاوازی نییە لە نێوان ئەوەی پێشکەشی دەکات لە خولەکە یان چامپیۆنزلیگ. لە بەرگریدا مەترسی دەکەن، بەڵام مەترسییەکی حیسابکراوە.

ئینزاگی: دوو یاریمان ماوە بۆ ئەوەی ئەگەری بەدەستهێنانی نازناوێک بێت. ئینتەرمان بردە لوتکەی ڕیزبەندی، کاتێک گەیشتم لە پلەی ١٦ بووین.

❔ بۆچی متمانەت بەخۆت هەیە؟

ئینزاگی: چونکە دەبینم چۆن مەشق و ڕاهێنان دەکەن. تەنها چەند کاتژمێرێک دوای یاری ڤێرۆنا، ئارەزووی کارکردنی زۆر هەبوو. ناتوانم هیچ شتێکی نەرێنی لەسەر ئەم یاریزانانە بڵێم.

❔ لاوتارۆ، باشترە بۆی سەرەکی بێت یان وەک یاریزانی یەدەگ بێتە ناو یاریگا؟

ئینزاگی: پەیوەستە بە هەستەکەیەوە. یاریزانێک کە نەتوانێت لە سەرەتاوە دەستپێبکات، لە کۆتا ٢٥ خولەکدا بەزەحمەت یارمەتیمان دەدات. ڕاهێنانی ئەمڕۆ زۆر گرنگ دەبێت. لەم وەرزەدا تووشی زۆر ئامادەنەبوون بووین، هەروەک باقی تیپە گەورەکان. سبەی دوای خۆ گەرمکردنەوەی بەیانیان بڕیار دەدەم.

❔ نەزانینی ئەوەی لیڤاندۆڤسکی یاری دەکات یان نا کێشەیە؟

ئینزاغی: ئێمە باش دەیناسین، لە باشترین 3 یان 4 هێرشبەری جیهانە.

لە یاری چووندا فێران تۆرێس یارییەکی نایابی کرد و یارییەکی نایابی ئەنجامدا. سێ یاری یەکەمیان بەبێ لیڤاندۆڤسکی سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و 5 گۆڵیان تۆمارکرد.

بارسێلۆنا تیپێکی بەهێزە بە لیڤاندۆڤسکی یان بەبێ لیڤاندۆڤسکی.

❔ ئامادەنەبوونی کۆندێ؟

ئینزاغی: یاریزانێکی زۆر نایاب و ناوازەیە. خوێندمەوە کە 102 یان 104 یاری لەسەریەک ئەنجامداوە، ڕەنگە وەک ئەوانی تر باجی ئەو هەموو یارییەی دابێت. بەڵام تەنانەت لەم پۆستەشدا یاریزانیان هەیە کە ئاستێکی زۆر باشیان پێشکەش کردووە.




PM:07:34:05/05/2025