لەیاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنسلیگ،ئینتەرمیلان4-3شکستی بە بەرشەلۆنە هێناو گەیشتە یاری کۆتایی.
ئینزاگی ڕاهێنەری ئینتەرمیلان،نهێنی دەرکردنی بەرشەلۆنە ئاشکرا دەکات و وتی" لە یاری چوون فێربووین، تیپێکمان بینی هەموو شتێکی بەخشی، هەرگیز خۆبەزلزان نەبووین، شایەنی ئەوە بووین لە کۆتاییدا سەرکەوتن بەدەستبهێنین.
ئینزاگی وتیشی:"پیرۆزبایی لە بەرشەلۆنە دەکەم، تیپێکی زۆر بەهێزە، پێویستمان بە ئینتەرێکی سەرسوڕهێنەر بوو، دوو ئاستێکی سەرسوڕهێنەرمان پێشکەشکرد، بەبێ ئەوان ناتوانیت بگەیتە یاری کۆتایی، من دڵخۆشم کە ڕاهێنەری یانەکەم و زۆر ڕازیم بەو کارەی کە کردوویانە".
لەکۆتایی ئینزاگی وتی:"کێشەمان لەگەڵ لاوتارۆ و تورام و دامفریس و فراتێسی هەبوو، کە دوێنێ بەشدارییان لە کۆتا مەشقەکاندا نەکرد. بەڵام بە دڵ، بەربەستەکانمان تێپەڕاند".