کارەساتەکانی ناوبژیوانی کلاسیکۆ لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید

دوای ئەوەی بە فەرمی ئەمڕۆ ڕاگەیەندرا کە ئەلیخاندرۆ هێرناندێز دەبێتە ناوبژیوانی یاریی داهاتووی کلاسیکۆ، لە گەڕی ٣٥ی لالیگا لە رۆژی یەکشەممە لە،کاتژمێر 10.

ئەم ناوبژیوانە زنجیرەیەک بڕیاری مشتومڕاوی کە لە یارییەکانی پێشوودا بەرامبەر ڕیال مەدرید داوێتی دێتە بەرچاوی هاندەران کە ئەمانەن:

1- گۆڵە دروستی گاریس بەیڵ لە یەکەم کلاسیکۆی زێدان وەک ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید لە کامپ نۆ ڕێگەیپێنەدرا.

2- پێنەدانی لێدانی سزا بە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە کلاسیکۆی سانتیاگۆ بێرنابیۆی 2016-2017، دوای لێدانێکی ڕوون لەلایەن ساموێل ئومتیتی.

3- دەرکردنی سێرجیۆ ڕامۆس بە شێوەیەکی ناشایستە لە هەمان یاریدا، دوای بەرکەوتنی لەگەڵ مێسی .

4- گۆڵەکەی مێسی لە کلاسیکۆی کامپ نوی 2017-2018 هەڵنەوەشێنرایە، سەرەڕای ئەوەی لویس سوارێز فاوڵی لە ڕافایل ڤاران کرد.

5- نەدانی لێدانی سزا بە مارسیلۆ لە هەمان یاریدا، دوای دەستوەردانێکی ڕوونی جۆردی ئەلبا.

6- پشتگوێخستنی کارتی سووری شایستە بۆ جۆردی ئەلبا لە هەمان یاریدا، سەرەڕای دەستوەردان و توندوتیژی.

7- ڤاران لە کلاسیکۆی لالیگا 2021 لێدانی سزای ڕوونی پێنەدرا.

8- لە هەمان یاریدا لێدانی سزای دووەم بە ڤاران نەدرا.

9- لێدانی سزا بۆ ریاڵ مەدرید بەرامبەر لیڤانتی لە وەرزی 2021-2022ی لالیگا نەدرا، سەرەڕای ئەوەی تۆپێکی دەست لەناو ناوچەی سزادا هەبوو.

10- لێدانێکی سزا لە بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید پشتگوێ خرا.



PM:01:06:08/05/2025