چاڤی ستایشی بەرشەلۆنەی ئێستا دەکات

چاڤی راهێنەری پێشووی بەرشەلۆنە ستایشی بەرشەلۆنەی فلیک دەکات و رایدەگەیەنێت تیپێکی ناوازەیە.


ئەمە نوێترین چاوپێکەوتنی چاڤیە:


چاڤی: بارسا تیپێکی نایاب و ناوازەیە، و زیاتر بەرەو پێش دەچێت، چونکە یاریزانەکان هێشتا گەنجن. هانسی هات بۆ لای من، دوو کاتژمێر قسەمان ، پێی وتم: سوپاس بۆ ئەو کارەی بۆ تیپەکە کردوتە، دڵخۆشی کردم. یاریزانەکان بە توندی ڕاهێنان دەکەن، و عەقڵیەتی خۆیان لە تۆوە وەردەگرن.

چاڤی: هەمیشە قسەی میدیا و کارگێڕان هەیە. کاتێک ستایشی ڕاهێنەری ئێستا دەکرێت، زۆرجار بە شێوەیەکی نەرێنی لێکدەدرێتەوە سەبارەت بە ڕاهێنەری پێشوو. بەڵام ئەوە پێویست نییە، پەیوەندییەکی باش و بەڕێزم لەگەڵ هانسی و یاریزانەکان هەیە. هەروەها لەگەڵ کۆمان هەمان شتم کرد، کە پێویستە ستایشی بکەین چونکە باڵدێ و گاڤی و یاریزانە لاوەکانی دیکەی هێنایە ناو یاریگا. من سوودم لەوە وەرگرت، ئەویش جامی شای بردەوە.

چاڤی: کوڕەکەم لامینی یامال و پێدری خۆشدەوێت. بەرشەلۆنەی خۆشدەوێت. کچەکەم تەمەنی ٩ ساڵە، ڕۆبێرت (لیڤاندۆڤسکی) و ڕافینای خۆشدەوێت. ئێمە خێزانێکین کە بەرشەلۆنەمان خۆشدەوێت، سەیری هەردوو تیپی پیاوان و ئافرەتان دەکەین. دڵخۆشین کە تیپەکە ئاستێکی باشی هەیە.

چاڤی: من لە تیڤی سەیری یارییەکانی تیپەکە دەکەم. زەحمەتە بچیتە یاریگا و لە ستاندەکانەوە بەشداری بکەیت. چێژ لە تیپەکەی هانسی وەردەگرم، چۆن لە لایەنەکانەوە فشار دەخەنە سەر بەرامبەر لەگەڵ ڕافینها و لامین لە هەمان کاتدا، جگە لە فۆڵباک و بەرگریکارانی ناوەڕاست. ئینیگۆ و کۆبارسی و ئاراوخۆ لە تەڵەی ئۆفسایددا باشن.

ئەو یاریزانانەی حەزت لێیە سەیری بکەی؟

چاڤی: پێدری. تۆپەکە لەدەست نادات، بڕیاری دروست دەدات، هەر جارێک تۆپەکەی دەست دەکەوێت. هەروەها فرێنکی بە قۆناغێکی نایابدا تێدەپەڕێت، هەروەها ڤیتینها (PSG)، و برۆنۆ فێرناندێز لە (مانچستەر یونایتد) .



PM:01:25:08/05/2025