وەک ئامادەکارییەک بۆ دەستبەکاربوونی بە فەرمی لە ئەرکەکەی ئارنۆڵدی ئوسترالی گەیشتە بەغدا.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ڕاهێنەری ئوسترالی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق گراهام ئارنۆڵد گەیشتە بەغدای پایتەخت، وەک ئامادەکارییەک بۆ سەرکردایەتیکردنی تیپەکە لە یاریەکانی داهاتوودا.
ئارنۆڵد و یاریدەدەرەکەی لەلایەن ئەندامانی فەرمانگەی جێبەجێکاری فیدراسیۆنی عێراق پێشوازییان لێکرا.
کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام دەدرێت بۆ ئەوەی بە فەرمی گراهام ئارنۆڵد وەک ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق ڕابگەیەنرێت.