گراهام ئارنۆڵدی ئوسترالی، ڕاهێنەری نوێی هەڵبژاردەی عێراق، خواستی خۆی بۆ سەرکردایەتیکردنی شێرەکانی میزۆپۆتامیا بۆ سەرکەوتن بۆ قۆناغی کۆتایی مۆندیال دووپاتکردەوە، لە لێدوانەکانیدا کە لە میانی پێشکەشکردنی دا.
دوای ڕۆیشتنی خیسوس کاساسی ئیسپانی، ئارنۆڵد پۆستی ڕاهێنەری عێراق دەگرێتە ئەستۆ. ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی سەرکردایەتی تیپەکە بکات لە یارییەکانی بەرامبەر کۆریای باشوور لە لە بەسرە لە ٥ی حوزەیران، پاشان ئوردن لە عەممان دوای پێنج ڕۆژ، ئەمەش لە هەوڵێکدا بۆ دەستەبەرکردنی یەکێک لەو دوو کورسیەی کە راستەوخۆ بۆ مۆندیالی ٢٠٢٦ سەریدەخات.
ئەمڕۆ شەممە ئارنۆڵد لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە بەغدای پایتەخت ڕایگەیاند، ئێستا لێرەم بۆ ئەوەی شانازی بە عێراقەوە بکەم و ئامانجیشم گەیشتن بە مۆندیالە، بۆ ئەم ئامانجە هاتوومەتە عێراق.
ئاماژی بەوەشدا: "ئامانجی من ئەوەیە تیپێکی تەواوم هەبێت، زانیاریم لەسەر یاریزانەکان هەیە و دەبم بە باوک و سەرکردە بۆیان، بەشداری یارییەکانی خولی عێراقیش دەبم و پەیوەندی لەگەڵ ڕاهێنەرانی یانەکان دەکەم بۆ وەرگرتنی یاریزانی نوێ بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی".
دوایین ئەزموونی ڕاهێنەرایەتی ئارنۆڵد لەگەڵ هەڵبژاردەی ئوسترالیا لە مانگی تەمموزی ٢٠١٨ تا ئەیلوولی ٢٠٢٤ بوو.