یانەی ریال مەدرید دەیەوێت نازناوی جامی جیهانی یانەکان بەدەستبهێنێت، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی لەم وەرزەدا هیچ نازناوێکی گەورەیان بەدەست نەهێناوەو بۆ ئەو مەبەستەش داواکاریەکانی ئەلۆنسۆی راهێنەری نوێ جێبەجێ دەکات.
رۆژنامەی مارکا بڵاویکردۆتەوە، چابی ئەلۆنسۆ بە یانەی ڕیال مەدریدی ڕاگەیاندووە، بۆ ئەوەی ڕکابەری لەسەر جامی جیهانی یانەکان بکات، پێویستی بە ترێنت ئەلێکساندەر ئارنۆڵد، بەرگریکاری چەپی نوێ و بەرگریکاری ناوەڕاستی نوێیە.
ڕیاڵ مەدرید بەڵێ بۆ داواکارییەکانی کردووە، ئێستاش کار لەسەر گرێبەستەکان دەکەن.
جامی جیهانی یانەکانی لە وڵاتی ئەمریکا لە هاوینی داهاتوو بە بەشداری٣٢یانە ئەنجام دەدرێت.