ئاندری لونین گۆڵپارێزی دووەمی یانەی ڕیال مەدرید لە کۆتا مەشقەکانی یارییەکەی لالیگا بەرامبەر مایۆرکا تووشی پێکان بوو.
یانەی ڕیال مەدرید بە فەرمی ڕایگەیاند، ئەندری لۆنین بەشداری یارییەکەی ئەمڕۆی بەرامبەر مایۆرکا ناکات، بەهۆی پێکان لە دەستی ڕاستی کە دوێنێ لەکاتی مەشقەکانیدا تووشی بوو،ئەو یاریزانە دوای یارییەکە دەگەڕێتەوە بۆ مەشق و ڕاهێنانەکان.
لەهەفتەی 36ی لالیگا ریاڵ مەدرید ئەمشەو کاتژمێر10:30خولەک میوانداری مایۆرکا دەکات.