سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل لە پۆستەکەی دوورخرایەوە

دوای بڕیارێکی دادگا لە ڕیۆ دی جانیرۆ، ئیدناڵدۆ ڕۆدریگێز سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

   یەکێک لە جێگرەکانی ڕۆدریگێز بەناوی فێرناندۆ سارنی وەک سەرۆکی کاتی دەستنیشانکرا. 
 داوا لە ناوبراو کراوە هەڵبژاردنی نوێ لە فیدراسیۆن ڕێکبخات.

   دوورخستنەوەکە پەیوەندییان بەو ساختەکارییە هەیە کە گوایە بەڵگەنامەکانە پێش هەڵبژاردنەوەی ڕۆدریگێز لە مانگی ئازاردا ساختە بووە.

 ڕۆدریگێزی تەمەن 71 ساڵ، لە ساڵی 2022ەوە سەرۆکی تۆپی پێی بەرازیلە و لە مانگی ئازاردا بەبێ رکابەری هەڵبژێردرایەوە.




PM:01:07:16/05/2025