یانەی سلێمانی بەمەبەستی بەهێزترکردنی پێکهاتەکەی بۆ قۆناغی داهاتوی پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە خولی پلەدوی عێراق سێ یاریزانی بۆ ریزەکانی گواستەوە.
ئەیاد شەمسوڵا یاریدەدەری ڕاهێنەری یانەی سلێمانی رایگەیاند محەمەد ئیبراهیم لە یانەی ڕانیە و محەمەد جەلال و عوسمان کەریمیان لەیانەی شێروانەی پاڵەوانی خولی نایابی کوردستانەوە بۆ ڕیزەکانی یانەی دایک گواستوەتەوە.
هەر ئەمرۆ تیمی تۆپی پێی یانەی سلێمانی لەیارییەکی دۆستانەداو بەئەنجامی (5-1)گۆڵ لە هەڵبژاردەی ڕاپەرینی بردەوە.
راگەیاندنی سلێمانی