شەممە سێ یاریزانی گەورە ماڵئاوایی لە ریاڵ مەدرید دەکەن

لۆکا مۆدریچی ئەستێرەی کرواتی نزیکە لە کۆتایی ژیانی وەرزشی دیار و بەرچاوی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید، لە کاتێکدا هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە رۆژی شەممە وتارێک لەگەڵ هاندەرانی سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەدات،ئەمەش لە یاری کۆتایی خولی ئیسپانیا بەرامبەر ڕیال سۆسیداد.


 سەرەڕای ئەوەی خوازیاری مانەوەی بۆ وەرزێکی دیکە بوو، بەڵام پەیوەندی نەکردنی یانەکە سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کە دوای جامی جیهانی یانەکان کۆتایی دێت، قەناعەتی پێکرد کە ڕۆشتنی نزیکە.


 ئەگەر بڕیارەکە پشتڕاست بکرێتەوە، ئەوا یارییەکەی سۆسیداد  شایەتحاڵی ماڵئاوایییەکی زەق بێت نەک تەنها بۆ مۆدریچ، بەڵکو بۆ کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەر و لۆکاس ڤاسکێزو ڤاییخۆش.



PM:01:35:22/05/2025