بەرشەلۆنە پاداشتی دارایی یاریزانەکانی دەکات

پێگەی  ‏RadioCAT بڵاویکردۆتەوە،یانەی بەرشەلۆنە پاداشتی دارایی یاریزانەکانی دەکات لە پێناو بردنەوەی هەر سێ نازناوەکەی ئەم وەرزە کە هەرسێکیانی لەسەر حسابی یانەی ریاڵ مەدرید بە دەستهێناوە.

پاداشتی بردنەوەی خول و جامی شای ئیسپانیا: لە نێوان 750 هەزار یۆرۆ بۆ 1,200 هەزار یۆرۆ بۆ هەر یاریزانێک (بەپێی مووچەی یاریزانەکە) دەدرێت.

پاداشتی بردنەوەی جامی سوپەری ئیسپانیا: ١٠ هەزار یۆرۆ بۆ هەر یاریزانێک و ئەندامێکی ستاف یانەکە دەدرێت.

کۆی گشتی پاداشتی ستافی ڕاهێنەرایەتی: نزیکەی ٦٠ هەزار یۆرۆیە لەم وەرزەدا.



PM:04:33:22/05/2025