تیاگۆ مێسی کوڕی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی یەکەم نازناوی خۆی لە ئەمریکا بەدەستهێنا، ئەمەش یارمەتی تیپەکەی ئینتەر میامی خوار ١٣ ساڵی دا بۆ بەدەستهێنانی نازناوێکی ناوخۆیی لە گروپی تەمەنی خۆیاندا.
تیاگۆ دوای ئەوەی باوکی ڕووی لە تیپە ئەمریکیەکە کرد پەیوەندی بە ئەکادیمیای ئینتەر میامی کرد و بە ئاستە بەرزەکەی و لێهاتووییە سەرنجڕاکێشەکانی لە ماوەی پاڵەوانێتییەکەدا سەرنجی ڕاکێشا.
وێنە و گرتە ڤیدیۆییەکانی تیاگۆ لەکاتی بەرزکردنەوەی جامەکەدا لەنێو کەشێکی ئاهەنگگێڕاندا لە سۆشیال میدیادا بڵاوبوونەتەوە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی پەرەسەندنی ناوبانگ و جەماوەریی ئەو ئەستێرە گەنجە بوو کە پێدەچێت ڕێگای خۆی لە جیهانی تۆپی پێدا دابڕێژێت و لە ئێستادا کاریگەریی ژیانی ئەفسانەیی باوکی لەسەرە.