نەیمار پەیامێک ئاڕاستەی پاریس دەکات

نێیمار جونیۆر ئەستێرەی ئێستای یانەی سانتۆسی بەڕازیلی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە تیپی پێشووی پاریس سانجێرمان بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیاندا نازناوی چامپیۆنزلیگیان بەدەستهێنا.

نەیمار کە لە نێوان ساڵانی ٢٠١٧ بۆ ٢٠٢٣ یاری بۆ پاریس سانجێرمان کردووە، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام ستایشی تیپەکەی کردووە و نووسیویەتی "پیرۆزبێت لە پاریس سان جێرمان" و هاوڕێی پۆستەکەی کردووە بە پێنج ئیمۆجی چەپڵە لێدان بۆ ئەو پێنج گۆڵەی تیپەکە تۆماریکردووە لە بردنەوەی 5-0 دژی ئینتەرمیلان لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا.

هەرچەندە نەیمار 13 نازناوی لەگەڵ پاریس بەدەستهێنا، لەنێویاندا پێنج نازناوی خولی فەرەنسی، بەڵام پێکانەکان نەیانتوانی لەگەڵ تیپەکەدا نازناوێکی ئەوروپی بەدەستبهێنێت.

 ئەستێره بەڕازیلییه  له ساڵی 2023 پاریسی جێهێشت و ڕووی له یانەی  ئەلهیلال کرد.



PM:01:02:01/06/2025